سه‌ره‌تا > ژیار عومەر > پیسبونی ژینگەو هۆکار و نەخۆشی و چارەسەر . نوسینی: ی.ژیار عومەر

پیسبونی ژینگەو هۆکار و نەخۆشی و چارەسەر . نوسینی: ی.ژیار عومەر

گرفتی مانەوەی ژیان و زەوی تەنها کەوەتنە خوارەوەی نەیزەکەکان نیە بەڵکو لەو گرنگتر هەیە ئەویش پیسبونی ژینگەیە کە یەکێکە لەهۆکارەکانی لەناوچونی مرۆڤایەتی سات لەدوای سات ئەمە تەنها کاریگەری لەسەر مرۆڤ نەبوە لەئێستا دەرکەوتوە گۆڕانی جوگرافیای لە زەویدا ڕویداوە ئەویش بەهۆی گەرمبونو لەناوچونی زەریا بەستەڵەکەکانەوەیە کەئەمانەش دوو هۆکاری سەرەکین لەوانە بەکارهێنانی زیاد لەپیویستی کارگە زەبەلاحەکانی پیشەسازی هەروەها بڕینەوەی بەشیکی زۆری دارستانەکانو سوتانی هەندیکی کەیان ئەمانە و چەندەهای دیکە لە گرنگترین هۆکاری پیسبونو لەناوچونی ژینگەن .

ژیان بە پشتبەستن بە ئاو خاکو هەواو خۆراک درێژە دەکیشێ بەلام لە ئەنجامی ئەو گۆ ڕانە کەشیەی بەسەر دونیادا هاتوە لەلایەک و کونبونی بەرگی ئۆزۆن (کە زیانی جەستەیو دەرەکیشی هەیە و بەشیک لەو سوتانە خۆییەکان بەهۆی ئەمەوە ڕودەدات) ڕوبەڕوی قەیرانی لەناوچون دەبێتەوە . لەئەنجامی توێژینەوە نێونەتەوەییەکانەوە دەردەکوێ رێژەی ستانداردی ژینگەی بۆ سەوزای لە دەبێ %١٥ بێ ،  بۆ شارێکی وەکو سلیمانی کە دانیشتوانەکەی نزیکەی دووملیۆن کەسە ئەم ڕێژەیەی کە وەدەست هاتوە لە ئەنجامی کارکردنی حکومەت کە %٤  زۆر زۆر ترسناکەو پیویستبو لەسەرو %٢٠ بوایە ئەگەر لەڕوی تەندروستیەوە چاوێ لێبکەین دانیشتوانەکەی بەزۆر نەخۆشی جۆربەجۆری مەترسیدارەوە دەنالێنن جگەلەمەش ریژەی زیادبونی جەڵدەو شیرپەنجەو گەلێک لە نەخۆشیەکانی تر و بەتایبەتی رەبوە کە پێویستی بە ژینگەیەکی پاکو خاوینە لە زیدبوندانو هۆکارەکەشی نادیارە! لەدونیادا دووهۆکار بۆ مردنی کتو پڕ هەیە ئەویش کۆتایی ژیان یا نالەباری گوزەران بەتەنها لە هۆکاری دوەمدا بەشێکی زۆری مردوانی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە چونکە ئاسمان و خاک و بڵندایو نزمای هەموی وەک یەک ڕەنگو یەک شێوەیان لیهاتەوە ترسناک ترین دیاردەی نێگەتیڤی ئەم گۆرانە خۆلبارین و بەبیابان بونی ناوچە کوردیەکانە بەتایبەت ئەو ناوچانەی بەشێوەیەکی چڕ خۆڵبارین ڕوی تێدەکات بۆ ئەمەش سولەیمانی پلەی نایابی هەیە لەزۆر کاتدا بینین بۆ چەند مەترێک و کەمتریش کەمدەبێتەوە ئەمانەش هەڵبەت رێگرتن لێی زۆر دژوارنیە لێرەدا وتەی کەسانیکم بیردیتەوە کەدیانوت لەسەردەمی سەدام و ڕژێمەکەیدا سولێمانی سەوزترین شاربو وە گەیشتۆتە سەرو %٢٥ کەئەمەش زۆر باشو بێهاوتایە بۆ لابردنی کۆمەلێک نەخۆشیو گریمانەی بەبیانان بونی کەچی لەپاش حوکمی خۆی ئەم رێژەیە کەمی کردوە بۆ %٤ ئەویش بەمدوایانە بەرزبۆتەوە ئاخۆ لەوەو پێش چەندبوبێو چۆن ژیان لەم مەملەکەتەدا گوزەرابێ کە یەک پارچە خۆڵو تۆزە!

 

بەگشتی ئەو مەترسیانەی سەرەوە باسکرا بەهۆی چەند هۆکارێکەوەیە کە هەوڵدەدەین بەڕونی و ڕاشکاوی لەمەڕیان بدوێین :

١- کێشە ناوخۆییەکانی کورد لە باشوری کوردستان سەردەمانێکی زۆری ڕاماڵی بەخۆیەوە و بوەهۆی لەبیرکردنی زۆر کایەی ژیان و مانەوە لەونێوەندەدا ژینگە

٢- چۆڵ کردنی گوندەکان و نەمانی زەویو زاری سەوزو کشتوکالی

٣-نەبونی ماستەر پلانو دەستەی بيڕیوەبردنی باخچەو گرنگیدانی شوێنە سەوزاییەکان کەبەداخەوە زۆربەی کات ئەوکەسانەی لەویدا کاتیان دەگوزەران لەپاش چونیان بەپیسیو بە کۆمەلێ خاشاکی مەترسیدار جێدەهێشت کەبەدرێژای دەیان و سەدان ساڵ لەکۆڵ ژینگەنابنەوەو بەپاکیو بەسودی نایهێڵنەوە

٤-بڕینەوەی دارەکان کەئەمە بۆخۆی گەورەترین گوێ پێنەدانی ساڵانی ڕابردوی حکومەتبوە کە پێدەچی تائێستا هەرمابێ بەڵام لەقاڵبیکی نویدا( بە زەمکردن نەبێ کوردستان خۆی ئەوەندەی دارو دەوەن نیە تا لێشی بڕنەوە)

٥-چاندنی کۆمەڵێک دار و سەوزکردنی چەندین ڕوبەر بەلام ئاونەدانو پشتگوێخستنی مالوێرانی ڕویتێکردنو مایەپوچبون بەڵگەش بۆئەمە لەم شارەدا بەڕونی دیارە و هێشتا ئاسەوارەکانی هەرماوە

٦- نەبونی سەوزای لەماڵەکاندا گەورەترین گرفتە

٧-سوتاندنی ئەو بەشە سوزاییانەی دەوروبەری شار

٨-تائێستا چەند جار ڕویداوە پرۆژەی باخچەو شوێنی سەوزای گۆردراوە بۆ بیناو باڵەخانە

٩- دروستبون و دامەزراندنی کۆمەلێک کارگەو پڕۆژەی نەشیاو لە چەند ناوچەیەکدا کە دەردراوی پیسو مەترسیدار بەجیدێلێ لەم ولاتەدا

١٠- هەروەها هاتنی ژمارەیەکی بێشوماری ئۆتۆمبێل بۆناو خاکی کوردستان ڕۆڵێ سەرەکی دەگێڕن لە پیسکردنی ژینگەدا

 

هەمو ئەمانە گرفتن بۆ دروست نەبونی ژینگەیەی ئارامو پاک بۆ نەوەکانی ئەم ولاتە لەسەروبەندی پاراستنی ژینگە لەولاتە پێشکەوتوەکاندا ساڵانە چەندەها کۆڕو کۆبونەوە ئەنجام دەدرێن بۆ کەمکردنەوەی دەردراوە کیمیایەکان بەلام بەداخەوە ئەو بەلێن و ڕیکەوتن نامانە هێشتا نەچونەتە جێبەجێ کردنەوە یا تەنها لاوەکیەکانی پێشخراوە و گرنگو پێویستەکان هەرباسیشی لێوەناکرێ !

 

بەگشتی چارەکردنو بنبڕکردنی خۆڵبارینو سەوزکردنی ناوچە بێ سەوزاییەکان دەکرێ لەڕێی چەند هەنگاوی سەرەکیەوەبێ (لێرەدا هەولەدەین بەکورتی هەندیک لەوانە بژمێرین):

١-سەوزکردنی دەوروبەری شار و هەنگاونان بۆ دروست کردنی ناوچەی بەرفراوانی سەوزای چێنراو بە درخەت

٢- دروست کردنی چەندین پڕۆژەی باخچەی مەزن لەشارەکاندا کەزۆر لەپێویست پێویسترە چونکە ئەوانەی کەهەن توانی قەرەبوکردنەوی زیانەکان ناکەن

٣- لەهەر پڕۆژەیەکی نیشتەجیبوندا جا چ خانوبێ یا کۆمەڵەی نیشتەجێبون پێویستە ڕوبەرێکی دیاریکراو بۆ باخجەو سەوزای دابنرێ کەئەمەیانن جێگای داخە بەهۆی دابرشکردنی زەویو زارەکانی و.شارەوانی کەهەمویان لە ١٥٠و ٢٠٠ مەتردان تەنها بەشی خانو دەکات هەندێجاریش هیچ شوێنێکی کراوەی تێدانیە تا باخچەی تیابێ!

٣- پێویستە پێش کردنەوەی هەردرگایەکی خوێندنگابێ یا باخچەی ساوایان یا هەرشوێنیکی فیرکاری حکومی و ناحوکومی وانەی تایبەت بە پاراستنی ژینگە دابنرێ و رێژەیەکی  تەرخان بکرێ بۆ باخچەو سەوزایی

٤- پرۆگرامی فیرکاری ژینگەیی بۆ ئاستە جیاکان

٥- هەڵمەتی هۆشیاری ژینگەیی بەردەوام نەک تەنها بۆڕۆژێکو هەفتەیەک بەلکو مانگو تەنانەت ساڵیش زۆر پێویستە بکرێ بۆ پرۆسەی پاراستن و سەوزکردنی کوردستان

٦- دانانی چاودێرو سەرپەرشتیاری شوێنە سەوزای و باخچەکانی شارو دەرەوەی شار

 

هەرچەند کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز کارو چالاکی خۆیان درێژەپیداوە هەروەها وەزارەتو لایەنی پەیوەندیدار بەردەوام کاردەکەن بۆ هۆشیاری تاکی کورد لەمەڕ گرنگی سەوزایی بەڵام ئێستا سلێمانی و دانیستوانەکەی لەژێر دوو هۆکاری زۆر سەرەکیو ناهەمواردان بۆ ژیان ئەوانیش گەرمایەکی لەڕادەبەدەر و خۆلبارینیکی بێ وچان کەم تازۆر ئەمانە دوهۆکاری کێشەی دەرونیو نەخۆشین ڕەنگبێ لەگەروی هەرتاکیکی ئەمشارەدا لەکاتی خۆلبارینو دواتری ئەوەندە پیسو خۆلاویبێ لە فلتەری ئامێرەکان پیستربێ!

 

 

بەپشت بەستن بەو ئامارانی بڵاودەکرێنەوە لەسەر مردنو نەخۆشی بەشی زۆری کۆمەڵگای کوردی دەلالەت لەوەدەدات ئەستەمە بێ سەوزایی ژینگەیەکی گونجاو دەستەبەربێ بۆ ژیانێکی تەندروست و بتوانن هەوایەکی خاوێن هەڵمژن لە ئاسودەیەکی بێهاوتادا.

 

 

 

 

 

 

جار خوێندراو: 7572
به‌شه‌کان: ژیار عومەر
  1. ashkan
    نیسان 17th, 2013 لە 02:31 | #1

    ashkan :
    dast xosh raporteke zor jwana u sudeke zorm le bene numnatan zor be d

  2. ashkan
    نیسان 17th, 2013 لە 02:29 | #2

    dast xosh raporteke zor hwana u ba sudaw sudeke zorm le bene numnatan zor be

  3. ashkan
    نیسان 17th, 2013 لە 02:28 | #3

    dast xosh raporteke zor jwana sudeke zorm lebene

  4. ئازار 31st, 2013 لە 11:58 | #4

    سەرکەوتوو بیت

  5. ئارام
    ئازار 29th, 2013 لە 02:13 | #5

    dast xosh babateky ba suda u enshalla la sminarakamda sudy le wardagrm nmunatan zor bet

  6. ئارام
    ئازار 29th, 2013 لە 02:12 | #6

    dast xosh babateky ba suda u enshalla la sminarakamda sudy le wardagrm

  7. ئازار 9th, 2013 لە 13:47 | #7

    @zamoo
    barast wtakantan zorjwana lajey xuyayaty balam dawakarem haya letan tkaya enshyakm lasar (amanat) aweya ba3araby ba la 30 dwr kamtr nabeyt tkaya tkaysa

  8. ئازار 9th, 2013 لە 13:42 | #8

    dast xush barasty kary gara mn am nusy nay ewam krdwa ba semynar la xwen dngakamu dast xushym war grt lalayan barew barayaty xwen dngawa barasty dast xushyt ledakam tkam waya enshyakm aweyt lasar (amanat)ba 3araby beyt tkaya

  9. كانونی دووه‌م 25th, 2013 لە 03:37 | #9

    wak ashkraya buny am zanyaryana ba pewisty azanm labaraway paiwasta ba zhyany har takekmanawa

  10. كانونی دووه‌م 25th, 2013 لە 03:35 | #10

    dast xosh bo am babatana chunka paiwandy ba zhyany har takekmanawa haya

  11. كانونی یه‌كه‌م 5th, 2012 لە 05:52 | #11

    ئه مه وى رابورتيكم بو بنوسن احيا بيت تكايه

  12. ريبين احمد – ريكخراوى كؤمةلكةى باك
    تشرینی دووه‌م 3rd, 2012 لە 05:00 | #12

    ئيمة وةكو ريكخراوى كؤمةلكةى باك كة لة بوارى زينكةدا كاردةكةين دةست خؤشيت لىَ ئةكةين بؤ ئةو نوسن و رون كردنةوةية

  13. ئاسؤ شكاك
    ئه‌یلول 21st, 2012 لە 05:35 | #13

    سلاو بةناوى ستافى ريكخراوى زؤزان بؤ باراستن و بةرةبيدانى زينكة
    سوباس و بيزانى خؤمان ئاراستةى بةريزت دةكةين بؤ ئةو نوسينة بر بايةخة هيوادارم تؤش زياتر هةولى هؤشيار كردنةوةى تاك بدةى لة باراستنى زينكةى كوردستان بةكشتى و شوينى دانيشتوانى ئةو كةسانةى تييايدا دةزين دووبارة دةست خؤش

  14. sana
    ئه‌یلول 3rd, 2012 لە 13:13 | #14

    dast xo6 barasty zor baswda babataka

  15. نیسان 21st, 2012 لە 12:11 | #15

    zor basha dastan xosh bet barasty mn pewistma bo raport mamnuntanm zor spas

  16. ته‌مموز 10th, 2011 لە 02:05 | #16

    بةلَىَ ئةم زانياريانة هةمووى رِاست ودروستن بةلَام بةرِاى بةندة ديارترينيان نةبوونى بيلانى حكومةتى هةريمى كوردستان لةسالَانى رابووردودا،دةتوانم بلَيَم حكومةتى هةريم نةك هةرلةبوارى باك رِاكرتنى زينكةدا ، زينكةى هةريَمى بشتكوى خستوة بةلََكوبةنمونة برِوانة تازة حكومةتى هةريَم هةولََى كةرِانةوةى لادى نشينةكان دةدات يان دةيةويَت يارمةتيدانى خةلَكىكوندنشين بدات كةبكةرينةوة بوَكوندةكانيان ، ئةمةباش جى باش ئةوليَشاوة زوَرةى هاتنى خةلكى كوندةكان بوَشارةكان كةفاكتةريك بوة بوَزياتر دروست بونى جرى زمارةى دانيشتوان وفشار دروستكردن لةسةرشارةكانى سليَمانى بةتايبةتى دواترشاروجكةكانى تر، ئةكةرجى بيس بونى زينكة تةنها ئةم فاكتةرة ناكريتةوة بةندةلةهةندى وتارمدا باسم لةئابوراى زيادبونى زمارةى شارةكان وقةيرانى ئاو بيسبونى زينكة كردوة بوَيةليرةدا دةمةويَت ئامازة بة يةك دياردةى بيسبونى زينكة بكةم رِام واية زوَربونى روبةرى بيابان لةناوجةكانى رِوَزهةلاتى ناوةراست بةتايبةتى كةم بونةوةى رووةكى( شوك شام )لةبيابانةكانى خوارووى عيراق لةلايةك وبيابانى سعوديةو ئيَران جةندناوجةيةكى دةوروبةر لةولاتانى عةرةبى ويراى بةرزبونةوةى بلةى كةرما،وكةمى ئاوى شيرين ،توانةوةى شاخى سةهولةكان و تةنك بونيان ئةمانةهوَكارن بودياردةى بةبيابان بونو زيادبونى رووبةرى لماوى كةدةبيتةهوَى سةرهةلَدانى خوَلَ بارين وهاتنى ئةوخوَلةزورة بةرةو كوردستان بةشيَكى ئيَران ئةم دياردة يةكوَمةليَك نةخوَشى رةبو تةنكة نةفةسى بةدواى خوَيدا دةهيَنيَت زيانى تاكةكانى كوردو نةوةكانى ئيَستا بةتايبةتى دةخاتةمةترسيةوة

  1. تراک باک نییه‌ تا ئه‌م ساته‌.

تێبینی : بابەت و بڵاوکراوەکانی سایتی نوسین ڕاوبۆچونی نوسەرەکانیەتی و سایتی نوسین لییان بەرپرسیار نیە لەگەڵ ڕێزدا