✍ ســه‌کـۆی نوسـیـن ✍

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت

سڵاو ئەزیزان و خۆشەویستانی سەکۆی نوسین ئەم کاتە و هەموو کاتێکی ژیانتان پڕ بێت لە خۆشەویستی

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە جوانترین و ڕازەوەترین پیرۆزبایی لەسەرجەم مسوڵمانانی جیهان بەگشتی و مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین داواکارین لە خوای گەورە نوێژ و ڕۆژی هەموو لایەکمان قبوڵ بکات وە جەژنی ئەمساڵ جەژنی خێر و خۆشی و جەژنی هاتنەدی گشت خۆزگە و هیواکانمان بێت دووبارە پیرۆزە جەژنی ڕەمەزان لەسەرجەم ئەندامە ئەزیز و خۆشەویستەکان و میوانە بەڕێزەکان ....

دەستەی بەڕێوەبەرانی سەکۆی نوسین

<fieldset class="fieldset">
<legend>وێنه‌ی هاوپێچ</legend>

artpic-ir-0882.jpg (85.5 كیلۆبایت)

</fieldset>

خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش نانخواردن کێش که‌مده‌کاته‌وه
خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش نانخواردن کێش که‌مده‌کاته‌وه

توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی پێیانوایه، که خوادنه‌وه‌ی ئاو پێش نانخواردن ده‌بێته هۆکاری دابه‌زاندنی کێش.

توێژه‌رانی "Virginia Tech" له‌و باوه‌ڕه‌دان، که مرۆڤ به خواردنه‌وه‌ی دوو گلاس له ئاو پێش ژه‌مه‌کانی نانخواردن 2.5 کیلۆگرام له کێشی خۆی که‌مده‌کاته‌وه.

توێژه‌ران ئه‌م بۆچوونه‌یان له‌سه‌ر 48 که‌س تاقیکرده‌وه و ئه‌وانیشیان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شکرد، که بۆ ماوه‌‌ی 12 هه‌فته‌ چاودێریانکردن.

وه‌ك توێژه‌ران ده‌ڵێن، ئاو هیچ جۆرێك له یه‌که‌ی گه‌رمایی تێدا نییه، هه‌ربۆیه کارلۆین به جه‌سته‌‌ی مرۆڤ نابه‌خشێت. به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له ئاو ده‌بێته هۆکاری کێشه‌ی ته‌ندروستی.

توێژه‌ران ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان له‌میانه‌ی "National Meeting of the American Chemical Society" له "Boston" پێشکه‌شکرد.

ته‌مه‌نی به‌شداربووانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌نێوان 55 بۆ 75 ساڵ بوو.

به‌شداربووانی گروپی یه‌که‌م خۆراکێکی پێکهاتوو له بڕێکی که‌م کارۆلینیان ده‌خوارد و به‌ڵام هیچ جارێك پێش ده‌ستکردن به خۆراك خواردن ئاویان نه‌ده‌خوارده‌وه.

هاوکات به‌شداربووانیان دووه‌م هه‌مان بڕی که‌می کارۆلینیان ده‌خوارد، به‌ڵام پێش ده‌ستکردن به خۆراك خواردن دوو گلاس ئاویان ده‌خوارده‌وه.

دوای 12 هه‌فته له‌چاودێری بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که ئه‌وانه‌ی پێش خواردن دوو گلاس ئاویان خواردۆته‌وه، بڕی هه‌شت کیلۆگرامیان که‌مکردووه، هاوکات ئه‌وانه‌ی ئاویان پێش خواردن نه‌خواردبوویه‌وه، نزیکه‌ی 5.5 کیلۆگرام کێشیان له‌ده‌ستدابوو.

پڕۆفیسۆر "Brenda Davy" له "Virginia Tech" ئاماژه به‌وه ده‌دات، که ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه یه‌که‌مین توێژینه‌وه‌ی زانستییه، که په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان خواردنی ئاو و دابه‌زینی کێش نیشان ده‌دات.

خاتوو پڕۆفیسۆری ناوبراو هۆشیاری به‌وه ده‌دات، که مرۆڤ ده‌بێت ئاگاداری خواردنه‌وه‌ گازییه‌کان بێت و هه‌روه‌ك خواردنه‌وه‌ی ئاو ته‌ماشای نه‌کات، چونکه ئه‌م جۆره خوارده‌مه‌نیانه بڕێکی زۆر له شه‌کریان تێدایه و شه‌کریش به سه‌رچاوه‌یه‌کی قه‌ڵه‌وبوون داده‌نرێت.

"The Institute for Public Health and Water Research" مه‌زاختی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی گرتبوویه ئه‌ستۆ.

ئەم دێڕانە دەڵێن:نەماندەزانى دەبینە دوا شعر
ئەم دێڕانە دەڵێن:نەماندەزانى دەبینە دوا شعر

مزگەوتێک بەگوێما ئەچپێنێ

فنجانى  قاوە گرەوەکانى وەهم بگەڕێم

دەستى تاشە بەردێکى غەریب  بگرم

کۆڵان بە کۆڵان هاواربکەم

ناوچەوان گرژ بکەم لە بێدەنگى

باوەش بکەم بە شەقامێکدا

بەڵێ مزگەوتێک ئەمەى پێوتم

دۆزەخ پاکى بە ئاسمان لەبارئەبا

قەبرسانەکان هێڵنج ئەدەن

ئایەتێک دەستەیاتە ئێخەى قورئان

زمانى ڕیگەکان لەگۆ ئەکەون

ڕووى تەنیایى ڕەش ئەبێت بە مردن

بێ ئومێدى پرچى وەرزەکان سپی دەکات

پێکەنین پێش ئەوەى چلەى بچێ دەمرێ

لەخەونى مناڵیدا ترس

لە خەونى گەورەبونیشدا ونبوون

فرمێسکى خەزان دەسڕم

هزرم خاڵیەکەم لەچپە چپى مزگەوتێک

کەهێشتا نازانێ بۆ پێى دەڵێن ماڵى خودا

پشت لە نیشتمانى بێهیوایى دەکەم

لە زمانى پەپولەیەکەوە ژیان دەنوسمەوە

ڕوبارێکى قەیرە ژیردەکەمەوە

تارماییەک هەڵوێستەیەکى کرد

جارێکى تر کفر یەکسانەبێتەوە بە باوک

تەمەنناکانم چاویان کوێرەبێ

هزریان پڕەبێ لە مەرگ

زمانیان لەوتن ئەکەوێ

خوداش دیسان بێدەنگى هەڵدەبژێرێ

هەموو گۆڕهەڵکەنەکانى خودا هاتن

گومان کچێنى پاکى  بردم

عەسرێک مەرگێکى شپرزەى هێناوە

نا،مەغریبێک بۆى ناردبووم

لە دێرە شعرێکى بێکەسم بۆى ئەگەڕێ

هەردەبوو لێرەبوون فڕەم بداتە باوەشى بێمانایى

ئێستە قەبرسان من ئەنوسێتەوە

منیش تۆ.....

ئەو دەبەخشم،

بەڵام دایکیم ئیتر ڕوناکاتەوە خودا....

کاردینا

ئاوو باخچە
ئاوو باخچە

1

کەوەرزی رەنگینی باخچەکان

پەپولەی روناکی

دەبەخشنە ملوانکەی گەردنم

بۆنی گوڵ و  وەنەوشەی چڵ

ئەڕژێنە ووڵاتی دڵمەوەو

بووکی خەیاڵی دابڕان و

خۆشەویستی ئێوارەیەکی باخچە

دەبێتە ئاسمانی شەرم و

باوەش بەپەڕەسێلکەی

رۆحی ئەرخەوانی خۆمدا دەکەم

2

کەلەرەنگی زەردی باخچەکان دەڕوانم

مەرگ پەنجەرەیەکی ژاکاوەو

دەبێتە نیگاری گوڵدانێکی تێکشکاو،

هێدی هێدی

بەفری دڵم سەوز دەبێ و

دڵی باخچەش، رەنگی هەتاوو

3

باخچە ئاوێنەیەکی بێدەنگەو

هەستی هەیە و  خەیاڵی خۆی

دەبەخشێتە پرشنگی مانگ

کەوەرزی باخچەش کۆتادەبێ

تەمەن دەبێتە تەنیایی و

پەڕەی گوڵیش زەرد دەگەڕێ

4

چاوی باخچەی ماڵەکەمان

ووشەیەکن لەبێدەنگی

بەهارێکن پڕ تاریکی

چاوەڕوانی بارانێکی زۆر بەخوڕن

سۆزی گوڵەکانی ئاو پژێن کات

5

حەوزی ماڵەکەشمان

پڕلەماسی ڕەنگاو ڕەنگە

چاوەڕوانی پروشەی

گۆرینی وەرزی خۆرەتاوێکن

تاکوو گەرووی باخچەکانی پێ ئاو بدەن

6

لەدڵی باخچەکان و

بەرزایی درەختەکانەوە

فرمێسک و  شەونم دەبارێ

تاکوو چاوی دەریاکانیش

بەشەرابی شەپۆلەکان ،

خۆیان بشۆن

7

مۆمی شەویش دڵۆپ دڵۆپ ئاوا دەبێ

منیش لەسوچێکی دەریاکەوە

بەلایلایەکی ناسکی گەرمەوە

تێردەخەوم

تاکوو بڕوانمە باخچەیەک

دڵی شعرێک لەدایک بێ و

لەناخمدا بێتە هەتاو

7

کەدەڕوانم سەرلەنوێ رۆژ دەبێتەوە

دەڵێی لەناوباخچەیەکی

تاریکدا بەجێماوم،

دەستی نەرمی باخەوانیش

سروشتی گوڵەکان ئاونادا

تاچرۆبکەن و  بێنە سەما

8

بۆئەوەی خۆشەویستی

رەشماڵی خۆی هەڵبدا

دەبێ دڵی باخچەش

ئاشت کەینەوە

تاکوو لەژێر ساباتیدا پشوو بدەین

9

بیر لەپەنجەرەی رابردوو ناکەمەوە

تاکوو ژیان بە ئەندێشەوە نەبینم

چونکە تۆ بەشێکی لەباخچەی دڵم و

لەگەڵ مندا دێت و  دەرۆیت

10

تۆ گۆرانی بۆ باخچەکان دەچڕیت

تاکوو کەنارەکانی نائومێدیان بیرچێتەوە

تۆ داڵدەی شەوێکی ترسناکی

باخچەش دەدەیت

تاکوو شنەی شەماڵ

نەسیمی خۆی بە ئاونگیان

دەسپێرێ

11

لەباخچەدا پەڕەی گوڵەکان بۆن دەکەم

پەپولەکانیش بەدەم وەرزی

کورتی سەرماوە سەما دەکەن

تۆش بەچرایەکی سپیەوە

بەرەو رووم دێت

12

دڵی باخچە پێویستی

بەبەرچنەیەک ئاوو هەتاوو

هەناسەی ساردی تەزیووە

تاکوو ببێتە چرای روناکی و

لێوان لێو بێت لەبۆنی گوڵ

کەژاڵ ئیبراهیم

زێوه‌ر.... گۆڕانی ئینحیصار
زێوه‌ر

گوڕانی ئینحیصار

چوومه‌ شار باژێر به‌هه‌شتی دنیا

دێ به‌دێ گه‌ڕام ناوده‌ست و چیا

به ‌حـه‌ێرانه‌وه‌ جـوانێ له‌شانێ

ئه‌م به‌یته‌ی ئه‌وت عاله‌م بیزانێ

بژی زه‌کی به‌گ بژی ئینحیصار

نه‌جاتیمان بوو له‌ کێشی قینطار

لـــه‌و دیوه‌ چوومه‌ ناحـیه‌ی پشده‌ر

ناحیه‌ی ماردان جێی شیروخه‌نجه‌ر

لاوێ لاوکـی ئـه‌وت لــه‌ شــاخـی

زۆر به‌سه‌ر به‌رزی زۆر به‌ گوستاخی

بــژی حـکـوومـه‌ت بــژی ئینحیصـار

نه‌جات بووین له‌ده‌ست ده‌سته‌ی ته‌ماعکار

ئه‌مجا ڕووم کرده‌ ناحیه‌ی سوورداش

ناو چه‌می (تابین)ده‌وری (که‌له‌باش)

له‌سه‌ر شاخه‌وه‌ که‌ گوێم بۆ ڕاگرت

کابرای (ماغاغی)ئه‌م فه‌رده‌ی ئه‌وت

بژی عـــه‌داڵــه‌ت بـــژی ئــیــنحیصار

له‌عنه‌ت له‌ظاڵم نه‌فره‌ت له‌ غه‌ددار

له‌سوورداشه‌وه‌ چووم بۆ بازیان

ئه‌هالی هه‌موو به‌شه‌وق و بێ زیان

چوومه‌ قه‌ره‌داغ جوانێ به‌قه‌تار

عه‌کسی ده‌نگه‌که‌ی دابوویه‌ کۆهسار

ئه‌ی وت:هه‌ربژی ڕه‌ببی ئینحیصار

نه‌جات بووین له‌ده‌ست هه‌شت حوققه‌ به‌چوار

چوومه‌ (شاره‌زوور) مه‌عده‌نی ئاڵتوون

ئه‌هالی هه‌موو دڵشاد و مه‌منوون

به‌هۆره‌ی کوردی ناو ده‌ربه‌ندیی خۆش

که‌ ئاوازیان ئه‌گه‌یانده‌ عه‌رش

خۆش بێ وڵاتمان  بژی ئینحیصار

تووتن له‌ چاره‌ک گه‌یشته‌ دینار

سیا چه‌مانه‌ی شاخی هه‌ورامان

ئامۆزا گیان پێنجوێینی کوێستان

خـاڵـه‌ی ڕێبوار لــه‌ كـوڕه‌ کــاژاو

ته‌سکین ئه‌دا به‌ دڵی سووتاو

خوڵاصه‌ی قسه‌،شادیی ئینحیصار

نه‌شئه‌ی خسته‌ ناو ده‌شت وکۆهسار

له‌نووسینه‌وه‌ی ئاوات بنگردی

تایبه‌ت به‌ سه‌کۆی نوسین

هومه‌یون شه‌جه‌ڕیان
http://www.microkurd.com[ ناتوانیت به‌سته‌ر ببینیت چونكه‌ خۆت تۆمارنه‌كردوه‌ ]  !

دوور لەچاوی فریشتەیەک
دوور لەچاوی فریشتەیەک

1

سبەی تەمەنمان وون دەبێ

خۆمان دەدەینە بەر رێژنەی باران و

نەفرەتی دوورگەیەکی وون بوو

تا دەرگای پیری دایان پۆشێ،

تۆش" بەرچنە جوانەکانی شعر

لەدەرونتا وەنەوز دەداو

هەناسەت بەگوناهەکانی

رۆژگار دەسپێریت و

سەربردەیەک لەقەفەزی تەنهایی

دەنوسیتەوە

2

من دەمەوێت بەبێدەنگی

دوور لەچاوی فریشتەیەک

برینەکانی جەستەم

بەشەپۆلی توڕبوونی دەریایەک ببەخشم

تا گۆرانیەیەک بۆتەنهایی خۆم بڵێم

تا نیشتمان پاک بێتەوە

لەبێدەنگی شەقامی شار

3

رەنگی دڵم،

بازنەی تەلبەندێکی خەفەکراوەو

پڕە لەرووناکی شەوو

شەقامێکی دوورو درێژی، پڕ لەخەون

رەنگی دڵم هەندێک جاریش ساتمەدەکا

تاوناتاوێک وەک پەپولەیەکی باڵ شکاو

سووک هەڵدەفڕێ

بەسەر چڵی درەختێکی

رەنگ زەردەوە

دێت و  دەچێ و  خۆی دەنوێنێ

تاکوو پاراو بێت بەئاونگی

خورپەی شەوانی

دڵی تینووی عاشقێک

4

عشق خولیای فڕینی هەیە

جیهانێکە پڕە لە تاریک و  سەختی

گۆڕەپانی سەفەرێکی ترسناکە

خۆی دەخاتە باوەشی مەرگەوە

پرووشەی شتڵێکە لەخۆشەویستی

تەمەنێک لەچاوەڕوانی، دێنێتە بوون

تاپەنجەرەی دڵ بکاتەوە

5

کاتێ خۆشەویستی دەبێتە

چەپکێک ووشەو بیرەوەری

خورپەی دڵم چەند سادەیە

چرکە چرکە پشوو دەدەن

لەبێدەنگی و  نیگەرانی

6

ئەستێرەی شەو،چەند بێدەنگن

یەکەم تیشکی شەوەزەنگیان

تنۆکێکە لەباران و

خەندەی شعرێکی وون بووەو

گۆرانی بۆتەنهایی دەڵێن

ئەستێرەی شەو

راسپاردەی تیشکێکە لەچرا

چەپکێ ووشە دەبەخشێتە

سەوزایی دڵم

تاکوو ماچێک لەسەر روومەتم بڕوێ

7

کاتێ خۆشەویستی

مەلۆتکەی دەپێچێتەوە

شەبەنگی دڵم دەشکێت

خاڵی دەبمەوە لەمیهرەبانی

فرمێسک کۆشی ژیانم داگیردەکا

تەمەن، ئاوێتەی مردن دەبێ

گوڵی باخچە هەڵدەوەرێ و

گەڵاکانی سەمادەکا

کەژاڵ ئیبراهیم

خۆش ویستن.. سنبول حقیقی
خۆش ویستن

هه‌رچه‌نده‌ خۆت بێنی و به‌ری من هه‌ر به‌هارم خۆش ئه‌وێ

ئـاشـق بـبی تانـجی سـه‌ری لێـوی بـه‌ بـارم خـۆش ئـه‌وێ

شه‌وگاری ڕه‌ش هه‌ر ڕۆژه‌ گه‌ر پڕ خۆشه‌ویستی بێ سه‌رت

ئـۆ گـر بـه‌ خۆرم هـاوسه‌ری لـه‌یـل و نـه‌هـارم خـۆش ئـه‌وێ

پــڕ عـیشـق و دڵـداری بـکـه‌ی دڵ فـه‌سڵـه‌کـانت پـڕ گـوڵـن

ئـاشـق ده‌مـێنـم تـا ئـه‌بـه‌د جـێ ژوانـی یـارم خـۆش ئـه‌وێ

تـاکـوو وشـه‌ت پـڕ گـوڵ نـه‌بـێ چـاتر کـه‌ نه‌مـدوێنـی گـوڵـم

دایـم قـسـه‌ی نـه‌رم و نـیـان جـوان و لـه‌بـارم خـۆش ئـه‌وێ

ده‌سـت هـه‌ر بـهێـنه‌ پـێشـه‌وه‌  بـۆوه‌ی لــه‌ ئـامـێـزم گــری

هـه‌ر سـازگـاری و هـێمنـی سـوڵـحـی نیـگـارم خۆش ئه‌وێ

چـاوت لـه ‌مـه‌ی ده‌ڵـداده‌گـی گـه‌ر پـڕ نـه‌بـێ مـه‌ڕوانـه‌ مـن

دیــده‌ی پـڕ بـاده‌ی ئـه‌ویـن چـاوی  خـومــارم خـۆش ئـه‌وێ

هه‌ر چی له‌ بۆخۆتت  ده‌وێ ئه‌و هـه‌ت بـوێ بـۆ هـه‌ر کـه‌سێ

جـا هـه‌ر بـه‌هـارن وه‌رزه‌کـان  . سـنبول . به‌هـارم خۆش ئه‌وێ

ئاماده‌ کردنی ئاوات بنگردی

تایبه‌ت به‌سه‌کۆی نوسین

raxnayak
raxnam haya la barewabarany am yanaya chwnka mawayaka sakotan cholkrdwa hewadarm wak jaran bgarenawa laman

شەڵاڵ لە شەپۆلی روبارو غافڵ لەتینویەتی عەشق
شەڵاڵ لە شەپۆلی روبارو غافڵ لەتینویەتی عەشق

1

هەموو شەوێ من ئەمرم و

ورشەی گەڵاو،گوڵی بەهار

دەبنە تارمایی، ئاوازێکی غەمگین

شەڵاڵ لەشەپۆلی روبارو

غافڵ لە تینویەتی دڵم

2

هەمووشەوێ

پەنجەرەی رۆحم دەمرێ و

فرمێسک ماڵئاوایی دەنوسێتەوە و

چرپەی چاوەڕوانی

باوەش بە پێدەشتی ژانەکانما دەکاو

نمە نمەش باران دەبارێ

3

هەموو شەوێ من ئەمرم و

گۆمی مەنگی ژانەکانم

دەبنە نیگای چاوەکانم،،

گوڵدانێکی پڕ ئەسرین

دەبەخشنە مۆمی تەمەنم و

خەیاڵی خەمێکی قووڵ و

جوانیەکانی بیرناچنەوە

4

کەشەو دادێ ،پێخەفی رۆحم

گوڵی ئەرخەوانی دەگرێ و

بەپەیژەی هەوری شعرێکدا هەڵدەگرێ

تاریکی لەسۆمای چاوما

دڵۆپ،دڵۆپ دەبێتە ئەندێشەو

حەرفی ووشەی شعرەکانم

پۆل ،پۆل ئاوپژێن دەکات

5

کەشەو دەبێتە هاودەمم

ورشەی شعر ئارام ،ئارام

هەناوی کەنارەکانی جێدێڵێ و

چۆلەکەی رۆح دەجروێنێ،

وەک شەونمی بەرەبەیان

لەسەر چڵی درەختەکان

دەنیشنەوە ،

ئەوکاتانە بیرلەوەرزی

رەنگینی باخچە دەکەمەوە

تاکوو لقی درەختێ بێتە شمشاڵ

6

کەشەو دادێ هەور دەگری و

خەزان ئاوازی خەم دەژەنێ

پەپولەکان لەقژمەوە دەئاڵێن و

چاوم دەکەن بەئەستێرە

سنگیشم دەکەن بەلانە

کەشەو داهات

لەگەڵ شعردا دەست لەملان و  ئاوێزانم

تاکوو باڵندەی رۆحم دەبێتەوە بەگوڵستان

7

کەشەو داهات

خۆشەویستی سێبەرێکەو

ووشەکانی ئەبنە پۆلێ باڵندەو

بەچوار دەورما دەخولێنەوە

تاکوو مەملەکەتی

عەشقی دڵم دەدۆزنەوە

8

کەشەو دادێ

شعریش ئەبێتە تەزوویەک

بەلەنجە دێ

باران ئاسمانی ژوورەکەم تەڕدەکات

ووشەکانیش هێدی هێدی

بەسەر زامی جەستەما

ئەڕژێنە هەست و  نەستمەوە

9

کەشەو دادێ

شعر وەک کیژۆڵەیەکی بەرخۆرەتاوی

هاوین سور هەڵدەگەڕێ

بەدەم کزەی، باوە ئەشنێتەوە

زەردەخەنەو نمەی باران،

وەرزی وەرینی گوڵ و

پرووشەی بەفر کۆتایی دێ و

ناخمان پڕدەبێ لەکڕێوە

10

کەشەو دادێ ،من ئەمرم و

زمانی شعرم ئەتەزێ  و  لەگۆناکا

باڵای جوانیم لەدرەختی قژت و

ئاوێنەیەکی رووتدا نابینم

11

کەشەو دادێ

خۆشەویستیم ملوانکەیەو

چرکەی جێژاوانی

عاشقێکی سپی و

کوانوی سەفەرێکی ناوەخت و

گوڵاڵەیەکی پەمەیی

12

کەشەو دادێ،من ئەمرم و

بەبەرگێکی ئاڵاوو واڵاوە

لەبەردەمدا راوەستاوم

خۆشەویستی دەبێتە لوتکە و

بەفریش هێندەی چیا

گوڵەگەنم هێندەی داسی

دەستی جوتیارێک

کانیش هێندەی گەڵای زەردی

خەزانی خۆی،

خۆشی دەوێم

13

کەشەو دادێ و ، منیش دەمرم

ووشەکانم دەبنە گەواڵە هەورێکی شەقژن و

لەسەر باڵای درەختی

شاعیرێکی ژن دەنیشنەوە

بەدەنووک لەشووشەی شعرە جوانەکان ئەدەن

ئەو کاتە تۆدەبیتە پەڵە هەورێکی سپی و

منیش بەمۆم

تۆ ئەبیتەوە قەڵەم و

منیش کاغەزێکی سپی

بەهەردووکمان خۆشەویستی و ، نمەی باران و

پرووشەی بەفرو، مەرگی گەڵا

بەدیاری دەنوسینەوە.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

ته‌م و مژ
ته‌م و مژ

و مژ

من هاواری ملیۆن داری..

به‌ر ڕه‌شه‌بای له‌په‌ل که‌وتوو.. و هه‌ڵوه‌ریوم

من زایه‌ڵه‌ی ملیۆن مه‌لی..

لانه‌ڕوخاو.. و ته‌ریوم

له‌ په‌نجه‌ره‌ی پایزێکی ئه‌به‌دیی‌‌يەوە‌

ئه‌ڕوانمه‌ دنیای ته‌م و

خوێنی ڕژاوی گه‌ڵاکان

ئه‌ڕوانمه‌ چرای کوژاوه‌ی ماڵه‌کان

ئیسماعیلێکم ئێستاکه‌.. نه‌ک چه‌قۆی ئیبراهیمی باوک..

چه‌قۆی ده‌ستی دێوی غوربه‌ت سه‌رم ئه‌بڕێ

چ فریشته‌یه‌ک ئه‌گاته ‌هانای زریکه‌ی به‌ر له‌ مه‌رگ و سه‌ربڕینم؟

چ فریشته‌یه‌ک گیاندارێ ئه‌کاته‌ قۆچی قوربانیی ئه‌م غوربه‌ته‌؟

ئه‌ی خوای گه‌وره‌ نایه‌ته‌ ده‌نگ؟

له‌گه‌رووی که‌نیسه‌کانا..

خنکاوه‌ په‌یامی عیسا و زایه‌ڵه‌ی زه‌نگ

مه‌سیح هه‌ر به‌خاچه‌وه‌یه‌..

ئێسک و گۆشتی له‌گه‌ڵ ته‌خته‌ و بزماری خاچ تێکه‌ڵ بووه‌..

خوێنی هه‌ڵمی لێ هه‌ڵئه‌سێ..

ئه‌ی نایبینن هه‌ڵمی خوێنی..

چیا و ده‌شتی سوور کردووه‌؟

هه‌وا بۆنی مه‌رگی لێ دێ..

مه‌رگ ڕه‌شه‌بای هه‌ڵکردووه‌

بۆ جارێ خوا نایه‌ته‌ ده‌نگ؟!

بۆ جارێ خوا نابێ به‌ ڕه‌نگ؟!

ئابڕوی مرێمیان برد و

وێنه‌که‌ی وا به‌دیواری باڕ و مه‌یخانه‌کانه‌وه‌

نوقمی ژه‌هری حه‌شیشه‌ و توتن و تلیاکه‌..

گوڵێکی هه‌ڵپڕوکاوه‌ به‌ ده‌ست لیکی شه‌رمه‌زاریی و

نیگای به‌دمه‌سته‌کانه‌وه‌

له‌و ڕۆژه‌وه‌.. قابیل هابیلی برای کوشت

له‌و ڕۆژه‌وه‌.. ده‌رگای شه‌هوه‌ت کرایه‌وه‌..

ده‌رگا له‌ خوێن که‌وته‌ سه‌ر پشت

له‌و ڕۆژه‌وه‌.. زه‌مین خوێنی..

به‌رد و دره‌ختی به‌ربووه‌

له‌و ڕۆژه‌وه‌.. خاک بۆ په‌یامێکی عیسا..

ئاگر له‌ جه‌رگی به‌ربووه‌

عیسا ته‌مه‌..

عیسا ته‌مه‌

گه‌رچی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ونی هه‌زاره‌ها ڕه‌ش و ڕووت و

دڵی ڕوخاوی ژێر خه‌مه‌

که‌ قابیل ته‌رمی هابیلی له‌ کۆڵا بوو..

بۆ خوا قه‌له‌ڕه‌شی بۆ نارد؟

تا فێری کا چۆن بیکا به‌ ژێر خۆڵه‌وه‌

چی ئه‌بوو گه‌ر قابیل هه‌ر ته‌رمی هابیلی بگرتایه‌ به ‌کۆڵه‌وه‌؟

ئه‌ی سه‌رده‌می قه‌له‌ڕه‌ش و کونه‌به‌بوو

من ئه‌مرم و له‌ناو ده‌ریای دوودڵیی یا..

شه‌پۆلێکی دڵنیایی بۆچی مێشکم ناپژێنێ..

به‌سه‌ر تاشه‌به‌ردێکه‌وه‌؟

شه‌پۆلێکم ئه‌سوتێم و نابمه‌ هه‌ڵم

له‌ دارستانێ تاشه‌به‌رد..

هه‌ڵئه‌نوتێم و سۆز ئه‌که‌م به‌ عه‌زره‌ت که‌نارێکه‌وه‌

گشت گیانم له‌ت و په‌ت بووه‌

له‌هه‌ر چایخانه‌ و شه‌قام و بن دارێکا..

پارچه‌یه‌ک له‌ دڵم ونبووه‌

من یوسفم.. یه‌عقوبیشم..

نیوه‌م له‌ بنی بیرایه‌ و نیوه‌م ئه‌گری

کوانێ ئۆقره‌؟.. کوانێ ئارام؟

کراسی یوسف بۆ یه‌عقوب..

یه‌عقوبێکی ژێر هه‌ره‌س و ملیۆنێ زام

محەمەد عومەر عوسمان

من خوێنی باڵنده‌یه‌کم له‌به‌ر ده‌ڕوا
من خوێنی باڵنده‌یه‌کم له‌به‌ر ده‌ڕوا

هه‌وا پڕه‌ له‌ شه‌و

فواره‌ درێژ بۆته‌وه‌ تا سێبه‌ر

به‌ فڕینی باڵنده‌کاندا ده‌زانم

که‌سێک به‌ فیکه‌لێدانه‌وه‌ له‌ کۆڵانه‌وه‌ تێپه‌ڕیوه‌

به‌ره‌و سه‌فه‌ر

چه‌ند خه‌یاڵێک ئینجانه‌ و

جادده‌یه‌ک جێگه‌پێی دڵخۆشی

له‌دوای خۆیه‌وه‌ جێهێشتوون!

دایکم وه‌ک ئه‌وه‌ی

دڵی ختووره‌ی کردبێ شتێک رووده‌دا

تا به‌رده‌رگه‌ی‌ حه‌وشه‌

له‌گه‌ڵم دێ

ئه‌وه‌ی دایکێک پێویست بکا

له‌ دوعا و دڵنه‌وایی و قسه‌ی خۆش

بۆ به‌ڕێکردنی کوڕه‌که‌ی بیڵێ،

ئه‌و له‌به‌رخۆیه‌وه‌ ده‌یڵێ ...!

به‌ جانتاکه‌مه‌وه‌

ده‌گه‌مه‌ سه‌ری کۆڵان

له‌به‌ر عه‌‌مودی سه‌رسوچه‌که‌دا ڕاده‌وه‌ستم

جگه‌ره‌یه‌ک و زه‌رفێک نوقووڵ

له‌ دوکانه‌که‌ی باجی ئافتاو ده‌کڕم

به‌ ڕوانینه‌کانی باجی دا

هه‌ست به‌ شتێکی سه‌یر ده‌که‌م له‌ خۆمدا

ئاوڕده‌ده‌مه‌وه‌ و ده‌نۆڕم له‌ سێبه‌ره‌که‌م

که‌ کوژراوه‌ له‌پاڵ دیواره‌که‌دا

ده‌نۆڕم له‌ جێگه‌پێ خوێناوییه‌کانم

له‌ به‌رده‌رگه‌ی حه‌وشه‌وه‌

تا دوکه‌ڵ و نوقووڵ

هه‌ست ده‌که‌م بێ ئه‌ندازه‌ دڵخۆش و کوژراوم‌

باجی ده‌ڵێ: ڕۆڵه‌

خۆ ئه‌وه‌ خوێنی باڵنده‌یه‌کت له‌به‌ر ده‌ڕوا

خوێنی باڵنده‌یه‌کی خه‌مگین

که‌ دوێشه‌و به‌ چاوی خۆم بینیم له‌ خه‌وندا

لێره‌وه‌ هۆن هۆن

به‌ره‌و مناره‌کانی شاری بایه‌زید

له‌ شه‌ققه‌ی باڵی دا!

سوپاسێکی باجی ده‌که‌م

خۆم هێور ده‌که‌مه‌وه‌

دوای هه‌واڵپرسینی کۆتر و ئینجانه‌ و

ژانه‌ سه‌ره‌کانی

پاره‌که‌ی ده‌ده‌مێ و ده‌ڕۆم

نوقڵێک ده‌نێمه‌ زارم و

جگه‌ره‌که پێده‌که‌م ‌

ئیتر ده‌زانم بۆ کوێ ده‌چم

به‌ چه‌ترێک دوکه‌ڵه‌وه‌

ده‌چمه‌ قوڵایی خه‌یاڵه‌وه‌ بۆ ژێر باران

هه‌ست ده‌که‌م له‌ موسافیرێک ده‌چم

که‌ هه‌ر به‌ ڕاستیی بیه‌وێ

بۆ جێگه‌یه‌کی دی بڕوا

له‌ موسافیرێکی جیددی

به‌ خه‌ونی غه‌ریبه‌وه‌

موسافیرێکی

خه‌یاڵپڵاو و

کوژراو و

خاکه‌ڕا

که‌ هۆن هۆن

خوێنی باڵنده‌یه‌کی دڵته‌نگی له‌به‌ر ده‌ڕوا!

بۆنی تۆ له‌ ڕێگه‌کانه‌وه‌ دێ

بۆنی تۆ دێت کاتێک بیری من ده‌که‌یت

بۆنی تۆ له‌ دره‌خته‌کانه‌وه‌‌ دێ

بۆنی تۆ دێت کاتێک که‌ باڵنده‌کان دڵخۆش نین

بۆنی تۆ له‌ نائومێدییه‌وه‌ دێ

بۆنی تۆ دێت که‌ ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ

سیوات له‌ پیاوی ناو ته‌له‌فیزۆنه‌کان ده‌بێته‌وه‌

ده‌که‌ویته‌ وێران کردنی ئینجانه‌کان و

له‌به‌ر ئاوێنه‌که‌تا ڕاده‌وه‌ستیت و

خوڕ خوڕ ده‌گریت!

شه‌وم به‌سه‌ردا دێت و

خه‌ون ده‌بینم

له‌ خه‌ونه‌که‌دا من هێشتا هه‌ر کوژراوم

له‌پاڵ دیواره‌که‌دا

مانگ به‌ پێدزکێ ده‌گوازێته‌وه‌‌‌‌ ته‌نیشتم و

ده‌بێته‌‌ دراوسێم

خانوویه‌کی بچکۆلانه‌ به‌ زیخ و سه‌ده‌ف و

مورووی ڕه‌نگاوڕه‌نگ

بۆ خۆی دروست ده‌کا

دوو گوڵه‌ده‌مه‌شێر ده‌کاته‌ په‌نجه‌ره‌ و

‌چه‌ند ته‌ڵێک گیا به‌ په‌رده‌ و

به‌ردێکی پرته‌قاڵیی و جوانیش به‌ ده‌رگه‌

من مناڵ ده‌بمه‌وه‌ و چاکه‌ت و پانتۆڵێکی شه‌که‌ریی

له‌به‌رده‌که‌م

په‌پووله‌یه‌کی خه‌مگین

له‌ به‌رۆکی چاکه‌ته‌که‌م ده‌ده‌م

قژم به‌ لادا دادێنم و ده‌چم بۆ میوانیی

ته‌ق ته‌ق له‌ ده‌رگه‌که‌ی ده‌ده‌م و

ده‌ڵێم: ماڵه‌که‌ له‌وێن؟

مانگ له‌ودیوه‌وه‌ به‌ نازونوزێکه‌وه‌ ده‌ڵێ:

کوره‌ تۆ کێی؟

منیش ده‌نگی خۆم ده‌گۆڕم و به‌ ده‌نگی

کوڕێکه‌‌وه‌

که‌ خوێنی باڵنده‌یه‌کی خه‌مگینی‌

له‌به‌ر بڕوا ... ده‌ڵێم:

گوڵه‌که‌م ... ده‌ بیکه‌ره‌وه‌

خۆمم ...

خ ....

ۆ

م!

نازانم بۆ ئێستا ئه‌و خه‌ونه‌م بیرکه‌وته‌وه‌

که‌ له‌ ئێواره‌یه‌یه‌کی دره‌نگی دوای ڕاپه‌ڕیندا

بینیم‌

له‌ خه‌ونه‌که‌دا ... خانووه‌که‌ بچکۆله‌که‌مان

له‌ گه‌ڕه‌کی ئازادی

کتوپڕ

له‌ بناخه‌وه‌ فڕی

ته‌نها خۆم له‌ حه‌وشه‌ مامه‌وه‌ و

ئه‌و باڵنده‌ مه‌لوولانه‌ش

که‌ ئێواران وه‌ک ڕیزێک سێبه‌ری جلک ڕه‌ش،

باڵیان ڕاده‌گرت و

وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕیزیان گرتبێ

خوێن بده‌نه‌ من

له‌سه‌ر په‌لکی دارهه‌ناره‌که‌‌ی حه‌وشه‌‌

هه‌ڵده‌نیشتن!

ئینجانه‌ هۆن هۆن

ته‌نیایی لێ ده‌وه‌رێ

خوێنی باڵنده‌یه‌ک

خوڕ خوڕ

به‌ درێژایی ڕێگه‌

له‌ من ده‌ڕوا ...!

دلاوەر قەرەداغی

(( سوپایەک هیوا بەڕێوەیە )) namo
(( سوپایەک هیوا بەڕێوەیە ))

چیتە گوڵم

دیسانەوە گریانیانیت!

دەستیان بشکێ

چاویان کوێر بێ

بۆ نایەڵن ئەم زامەی تۆ بسرەوێ!

دە ئەم تەرمە بنێژن

بۆنی .....،

غەدر و بێ وەفایی و ناڕەزایی

ئاسمانی شاری تەنی

دە ئەم تەرمە بنێژن

شار بێزار بوو لە دووڕوویی

ئەوە کەی شەهیدی منە!

ئەوە گیرفانی تۆیە

شەهیدی من لەوێندەرێ

جل دڕاو و برسی و زامدار

تەنیا و بێزار و تاوان لێکراو

بەجێماو و بیرچووەوە

شەهیدی من

زیندووە کانی ئەو شارەیە

دەرگای زیندانی لێبکەنەوە

با هێرۆشیما ببینێ

کە ئێستاکە چەند دڵ خۆشە و پێدەکەنێ

چاوەکانی لێواو لێو پڕ بوو

لەسێوی مەرگ و

سێبەری دیواری ڕوخاو

لێی گەڕێ

لەژێر درختی ئەوێندەرێ

ساتێ بنوێ

نا ...،

با هەستێ بەسە نوستن!

با بژی...،

بەسە مردن

ئەم جەستە سارد و سڕو بێ سرتەیە

سردودێکی دەوێ

تا فێی هوتاف بیگرێ و

ئەم شەقامە پڕ لەدرۆبکات

هیمەتێکی گەرەکە

تا قۆڵ هەڵبکات و

ئەم کێڵگەیە پڕ لەتەرمی من و تۆ بکات!!

دز و جەردە و گەندەڵە!

ئەم مەڕانە بەبێ شوان!

بۆ ئاهەنگی شیوەنی هەریسە و

کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی یەزید دەبرێ!

دروێنەی کاسەی سەر دەکەن

بەچەپک جەستە دابەش دەکرێ

کەرنەڤاڵە

کەرنەڤاڵی بێ ڕوخسار و کاسەی سەر!

سرودێکی پڕ درۆیە!

درۆیەک بێ وچانە لەمانەوە تاک وسەر!

تاڵە.........،

وەک هەنگوینێکی دزراو!

وەک سێوەکەی دایە حەوا!

وەک خەوی ئازادی نێو زیندان!

مەحاڵە وەک گەشتنی

پەیامی مەرگ بۆ ئینسان!

ئەی جەستەی بێ کاسەی سەر و

سینەی بێ لێدانی دڵ

دەپێم بڵێن .......،

خەریکی چین؟

وا ئاوەهاکە پەشۆکاون!

لەنێو دەریای پێکەنینا واخنکاون!

وەرن هیوای بەردەگاکەی نائومێدی کۆبکەنەوە

دەستی سواڵتان بشارنەوە!

ئەم دنیایە هی ئێوە نییە...،

موڵکی ئەوە!

وەرن بەس ئەو ڕێگایانە

بکەنە بازنەی دەست!

بسرەون

ئەوەندی نەماوە بگات!

سوپایەک هیوا بەڕێوەیە

ئاجوج نییە

بەڵام وا بەربەستەکانی سەرابت لە بیابانەوە بۆدێنێ و

لە قوژبنی ژورەکانتانا دەیکاتە خەیاڵێکی جوان!

نامۆ

17.3.2010

ته‌نیایی هه‌مان زیانه‌کانی جگه‌ره‌کێشانی بۆ سه‌ر ژیان هه‌یه
ته‌نیایی هه‌مان زیانه‌کانی جگه‌ره‌کێشانی بۆ سه‌ر ژیان هه‌یه

هاوسه‌ر و هاوڕێ سوودیان چییه له ژیانی مرۆڤێکدا؟ زۆرجار ده‌بیستین، که ته‌نیایی ته‌نها بۆ خوا باشه. به‌هۆی ته‌نیاییه‌وه مرۆڤ دووچاری زۆر کێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه: ئێستا ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی به‌به‌شداری زیاتر له 300 هه‌زار که‌س نیشانی ده‌ده‌ن، که ته‌نیایی باری ته‌ندروستی مرۆڤ ناهه‌موار ده‌کات و ئه‌مه‌ش له مه‌ترسییه‌کانی جگه‌ره‌کێشان که‌متر نییه.

مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێك پێویستی به خۆشه‌ویستی، هاوڕێتی، ئاخافتن و لاواندنه‌وه هه‌یه - ئه‌مانه‌ش به‌هه‌بوونی که‌سێکی به‌رانبه‌ر ده‌بێت. مرۆڤ به‌ته‌نیا به‌هیچ جۆرێك ناتوانێت وه‌چه بخاته‌وه و ده‌بێت هاوسه‌رێکی هه‌بێت. مرۆڤ به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ که‌سانی چوارده‌ووریدا ده‌توانێت کۆمه‌ڵگایه‌ك پێکبهێنێت. به‌ڵام ژیان له سه‌رده‌می ئێستادا گۆڕانکاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه و مرۆڤه‌کان زیاتر له‌یه‌کتری دوور ده‌که‌وه‌نه‌وه و گۆشه‌گیربوون و به‌ته‌نیا ژیان به‌سه‌ربردن، ده‌گمه‌ن نیین و زۆر به‌ربڵاوه. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له وڵاته پیشه‌سازییه‌کاندا له‌وپه‌ڕی ئاستدایه.

دیارده‌ی به‌سه‌ربردنی ژیان به‌ته‌نیا یه‌کێكه له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی. ئایا دیارده‌ی به‌سه‌ربردنی ژیان به‌ته‌نیا کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌کان هه‌یه؟ "Julianne Holt-Lunstad" و "Timothy Smith" له "Brigham Young University" له‌ناوچه‌ی "Utah" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "PLoS Medicine"دا به‌ "به‌ڵێ" وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه. له پوخته‌ی نووسینه‌که‌یاندا توێژه‌ران ده‌ڵێن، که که‌سانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌ ته‌مه‌نیان درێژتره.

هه‌ست به‌ته‌نیاکردن له‌ژیاندا ناله‌بارترین باره، که مرۆڤ تێیده‌که‌وێت و ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه، که مرۆڤ به‌هۆیه‌وه دووچاری خه‌مۆکی ببێت. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه شیکاری 140 لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراویان کرد، که زۆربه‌یان له وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌به‌شداری زیاتر له 300 هه‌زار که‌س ئه‌نجامدرابوو. ئه‌نجامه‌کانی نیشانیاندابوو، که ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نیا ناژین و که‌سانی کۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌گه‌ری ته‌مه‌نی درێژییان به‌ڕێژه‌ی له 50% زیاتربووه.

"Julianne Holt-Lunstad" و "Timothy Smith" له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ویستیان بزانن:

- ته‌نیایی وه‌ك کێشانی 15 جگه‌ره له ڕۆژێکدا مه‌ترسیداره؟

- ته‌نیایی وه‌ك خواردنه‌وه‌ی مه‌ی زیانبه‌خشه؟

- ته‌نیایی وه‌ك ئه‌نجامنه‌دانی مه‌شقی وه‌رزشی ناهه‌مواره؟

- ته‌نیایی دووئه‌وه‌نده‌ی قه‌ڵه‌ویی زیانبه‌خشه؟

به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی توێژه‌ران له هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کاندا بۆ ماوه‌ی 7.5 ساڵ چاودێری به‌شداربووه‌کانیان کردبوو. به‌پێی ئاماره‌ ده‌ستکه‌وتووه‌کان، کاریگه‌رییه‌کان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ڕه‌چاوی ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز و باری کۆمه‌ڵایه‌تیش بکرێت.

ئه‌نجامه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، که ته‌نیایی هێنده‌ی جگه‌ره‌کێشان کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و مرۆڤ به‌ته‌نیایی دووچاری کێشه ده‌روونییه‌کان ده‌بێته‌وه.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه پێیانوایه، که ڕێگاکانی دیکه‌ی وه‌ك ته‌له‌فون و ئێنته‌رنێت ناتوانن جێگای هاوڕێ و هاوسه‌ر بگرنه‌وه. له‌‌مباره‌یه‌وه‌ش "Timothy Smith" ده‌ڵێت: "مرۆڤ هه‌روه‌ك‌ ماسی وه‌هایه، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به ئاو ناکات!"

فیزکردن مرۆڤ نائاسووده ده‌کات
فیزکردن مرۆڤ نائاسووده ده‌کات

ئه‌و که‌سه‌ی به‌خراپه بیر له که‌سێکی دیکه ده‌کاته‌وه، کێشه‌یه‌کی هه‌یه: توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که که‌سانی فیزکه‌ر زۆرجار نائاسووده ده‌ژین - ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی ببنه‌وه. ئێستا ده‌کرێت چاره‌سه‌رکردن ڕێگایه‌ك‌ بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م دیارده بزێوه.

زۆرێك له‌ مرۆڤه‌کان به‌خراپه باسی که‌سانی چوارده‌ووریان ده‌که‌ن و پشته‌مل زه‌میان ده‌که‌ن: تۆ سه‌یری ئه‌و کچه بکه، چه‌ند خاو کار ده‌کات .. ئه‌رێ تۆ ئه‌و کوڕه ئه‌ناسیت؟ هێنده بۆنی دێت .. ئه‌م ماڵه‌ی دراوسێمان هێنده چاوبرسین و چاوچنۆکن، هه‌ر خه‌ریکی پاره کۆکردنه‌‌وه‌ن .. نه‌که‌ی ئه‌و پیاوه‌ی به‌رانبه‌رمان بدوێنیت، هه‌ر بڵێت، چلۆنی؟ ئیتر باسی ده‌یان هه‌زار ڕووداوت بۆ ده‌کات... ئه‌وانه‌ی زۆر باس له چوارده‌ووریان ده‌که‌ن، نه‌ك‌ به‌ته‌نها زانیاری له‌سه‌ر که‌سانی دیکه ئاشکرا ده‌که‌ن، به‌ڵکو ناخی نه‌خۆشی خۆیان ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی به‌خراپه‌ یان باشه باسی که‌سێك ده‌کات، نیشانی ده‌دات، که تا چ ئاستێك ئاسووده‌یه.

پڕۆفیسۆری ده‌روونناس "Dustin Woods" له "Wake Forest University" له "Winston-Salem" سه‌ر به‌ناوچه‌ی "North Carolina" ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر باسی که‌سێکی دیکه بکه‌ین، زیاتر باس له که‌سایه‌تی خۆمان ده‌که‌ین!"

ده‌روونناسی ناوبراو ئه‌م دیارده‌یه‌ی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمێکی زانستی ئه‌مه‌ریکیدا ئه‌نجامداوه و ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که‌شی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of Personality and Social Psychology"دا بڵاوکردۆته‌وه.

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران داوایان له‌به‌شداربووان کرد، باشی و خراپی که‌سایه‌تی سێ که‌س ژمارده‌ بکه‌ن. به‌شداربووان پێویستبوو باس له هاوڕێیه‌ك یان هاوه‌ڵێكی خۆیان بکه‌ن. به‌پێی باسکردنه‌کان توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که چۆن ڕه‌خنه‌گرتن له‌ به‌رانبه‌ر سه‌قامگیری مرۆڤێك ده‌رده‌خات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Dustin Woods" ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی به‌ ناخێکی پۆزه‌تیڤ باس له که‌سانی دیکه ده‌که‌ن، له ناخی باشی خۆیانه‌وه ته‌ماشای که‌سانی‌ دیکه‌ ده‌که‌ن."

ئه‌م جۆره مرۆڤانه له ژیانێکی ئاسووده و کامه‌راندا ده‌ژین، هه‌ربۆیه به‌باشی باسی که‌سانی چوارده‌ووریان ده‌که‌ن. ئه‌وانه‌ی به‌خراپی باسی که‌سانی دیکه ده‌که‌ن، خۆیان ژیانێکی نائاسووده‌یان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت چاوی خه‌ڵك له‌ خۆیان دووربخه‌نه‌وه و به زه‌مکردنی که‌سانی دیکه، ناخی خۆیان که‌مێك ئاسووده بکه‌ن. دوور نییه ئه‌وانه‌ی زه‌می که‌سانی چوارده‌ووریان ده‌که‌ن، دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی ناهه‌موار ببنه‌وه.

به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه، که که‌سانی فیزکه‌ر دووچاری خه‌مۆکی و تێکچوونی که‌سایه‌تی ببنه‌وه، که ئه‌مانه‌ش نه‌خۆشی ده‌روونی ناهه‌موارن، که زۆرجار مرۆڤ به‌هۆیانه‌وه به‌ره‌وو هه‌ڵدێری خۆکوشتن ده‌ڕوات. هه‌ربۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر به خراپه باس له‌ که‌سانی چوارده‌ووریان ده‌که‌ن، سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بکه‌ن و داوای چاره‌سه‌ری ده‌روونی بکه‌ن.